داخوازییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد:
له ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا داخوازییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورك به کۆنکرێتی و ڕاشکاوه‌یی دیاریکراون و په‌یتا په‌یتا جێبه‌جێده‌کرێن. ڕاگرتنی یه‌کلایه‌نه‌ی شه‌ڕ له لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه، کشانه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیا ( به وته‌یه‌کی ڕاستتر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان) و ده‌ستهه‌ڵگرتن له خه‌باتی چه‌کداری ( له باره‌ی ئه‌مه‌ی دواییانه‌وه، واتا وازهێنان له شه‌ڕ و خه‌باتی چه‌کداری، تورکیا و سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان لێکدانه‌وه‌ی دژبه‌یه‌ك ده‌خه‌نه ڕوو). هه‌ڵبه‌ته ده‌وڵه‌ت له‌مه زیاتری ده‌ویست. ئه‌و ده‌یویست په‌که‌که یه‌کسه‌ر و بۆ هه‌میشه کۆتایی به شه‌ڕ بێنێت، چه‌کداره‌کانیش یا چه‌که‌کانیان له تورکیا به‌جێبێڵن و ئه‌وجا ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان بکه‌ن، یا خۆیان به پێی قانونی په‌شیمانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکه‌ن، ئه‌ویش بیاندات به‌دادگا و ئه‌وه‌ی دادگا ده‌ریخست که " تاوانی دژ به‌ده‌وڵه‌تی" نه‌کردووه، له دوای ماوه‌یه‌ك ئازاد بکرێت وبگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگه و ژیانی ئاسایی. به وته‌یه‌کی تر بزووتنه‌وه‌ی کوردی په‌شیمانیی گشتیی له مێژووی سی ساڵه‌ی خه‌بات و قوربانی ده‌یان هه‌زار که‌س ڕابگه‌یه‌نێت. هه‌ڵبه‌ته هیچ که‌سێك نه‌یده‌توانی ئه‌مه‌ی بۆ جێبه‌جێ بکات، بۆیه ده‌بوایه به دوای سیناریۆیه‌کی له‌بارتردا بگرابایه.
ئه‌لفوبێی هونه‌ری وتووێژ ودانوساندن ئه‌یه، که له لایه‌نه‌کان له ده‌سپێکدا زۆرترین داخوازی و مه‌رج ده‌خه‌نه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به ناچاری ده‌ستیان له هه‌ندێکیان هه‌ڵگرت، شتێکی ئه‌وتۆ له ده‌ست نه‌ده‌ن. مخابن ئه‌زموونی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، که نوێنه‌رانی ئێمه هه‌میشه له دامێنی داخوازییه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن و زۆر زوو ده‌ستیان له بنی هه‌مانه‌که‌وه ده‌رده‌چێت، بۆیه ئه‌وه‌ی له میانه‌ی خه‌بات و تێکۆشان‌دا به‌ده‌ستیدێنن، له وازی دانوساندا له ده‌ستیده‌ده‌ن. واده‌زانم پێویست به‌وه ناکات له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵگه بێنینه‌وه. پرسی گه‌ل و نیشتمان ده‌کرێت به پرسی که‌س و پارته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه ده‌کرێنه قوربانی سۆز وپه‌یمانی زاره‌کی. ئه‌مه یه‌کێ له دیارده تاڵ و دووباره وده‌باره بووه‌وه‌ی مێژووی نوێ و هاوچه‌رخمانه.
ئه‌وه‌ی له‌م پرۆسه‌ی ئاشتییه‌دا ته‌ماوی و نادیاره، مافه‌کانی گه‌لی کورده له باکوری کوردستان. ئه‌و مافانه چین؟ ده‌وله‌ت دانی به‌چێدا ناوه و به چیدا نه‌ناوه؟ ئه‌وه‌ی دانی پێدانراوه به چی میکانیزمێك جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ ئایه خشته‌یه‌ك یا کاتێك بۆ جێبه‌جێکردنیان دیاری کراوه؟. ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری تر له‌م پرۆسه‌یه‌دا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و ته‌نها به هه‌ندێ قسه‌ی گشتی له باره‌ی خه‌باتی سیاسی و به‌سه‌رچوونی ده‌می خه‌باتی چه‌کداری و به‌کارخستنی بیر و هزر بۆ گه‌یشتن به مافه‌کان باسیان لێوه کراوه، کاتێ مرۆڤ وردیاده‌کاته‌وه شتێکی کۆنکرێت و به‌رجه‌سته ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی مێژووی سی ساڵی ڕابردووی باکوری کوردستان و دروشمه سه‌ره‌کییه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌توانن هه‌ندێ تیشک ب‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه. دروشمه‌کان له‌و سێ ده‌یه‌دا گۆڕانی زۆریان به‌سه‌ردا هات، که هه‌ندێکیان گرێدراوی گۆڕانکارییه‌کانی دونیا و ناوچه‌که بوون، به‌ڵام زۆربه‌یان به پێی خواست و لێکدانه‌وه‌کانی سه‌رکرده تاقانه‌کان بوون. له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا کوردی باکور به گشتی تێکه‌ڵ به بزاڤ و گوتاری سیاسی چه‌پی تورك ببوو، هه‌موو گروپه‌کان باسیان له جه‌نگی گه‌له‌ری چه‌کداری درێژخایه‌ن ده‌کرد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی تورکیا، که ده‌بوایه له دوای وه‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونه، که نه‌هاته دی، کورد به هه‌موو مافه‌کانی شاد ببوایه‌ته‌وه. له کۆتایی شه‌سته‌کان و ده‌سپێکی هه‌فتاکانه‌وه، به هۆی ناڕه‌زایی نیشتمانپه‌روه‌رانی کورده‌وه له هه‌ڵوێستی هێزه چه‌په‌کانی تورك، جۆره جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ژیانی سیاسی تورکیادا له نێوان کورد و تورک‌دا هاته کایه‌وه و چه‌ند پارت و گروپێکی کوردستانی دامه‌زرێنران، وه‌کو پارتی سۆسیالیستی کوردستان و کۆمه‌ڵێ گروپی سیاسی بچوکتر. له‌م که‌ش و هه‌وایه‌دا پارتی کرێکارانی کوردستانیش له 1978 دامه‌زرا. کوده‌تای 12 ئه‌یلولی 1980 خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ خه‌باتی کورد له باکوری کوردستان و له ساڵی 1984 پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستیکرد به خه‌باتی چه‌کداری.
پێناسه‌ی خه‌باتکارانی کورد بۆ وڵاته‌که‌یان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه بوو که کوردستان کۆڵۆنییه و خه‌باتی کورد بۆ ئازادکرنی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه. ئه‌مه دروشم و بانگه‌شه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو. هه‌ندێ له پارته‌کانی تری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان باسیان له سیسته‌می فیدیرالی ده‌کرد بۆ تورکیا. په‌که‌که به توندی ئه‌و دروشمه‌ی ڕه‌تده‌کرده‌وه و هه‌ڵگرانی به چه‌واشه‌کار و ڕیفۆرمیست و خیانه‌تکار تاوانبار ده‌کرد. له نه‌وه‌ته‌کاندا باسی چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد له چوارچێوه‌ی تورکیایه‌کی دیموکرات‌دا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان و ناو به‌ناو به ناوی سیاسه‌تکردن و دیبلۆماسییه‌ته‌وه هاته کایه‌وه. دوای ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان دروشمه‌کان گۆڕانکاری دراماتیکیان به‌سه‌رداهات. سه‌ره‌تا باس له کۆماری دیموکراتیکی تورکیا کرا. هه‌ڵبه‌ته تورکیایه‌کی دیموکراتی، که ڕێز له مافه‌کانی هه‌موو هاوڵاتیانی بگرێت، خه‌ونێکی دێرینی ملیۆنه‌ها کوردی ئه‌و وڵاته‌یه. له دوای ئه‌وه باس له خۆسه‌ری دیموکراتی کرا، که به واتای خۆبه‌ڕیوه‌بردن، خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی دێت، هه‌رچه‌نده براده‌رانی په‌که‌که ئه‌وه قه‌بوڵ ناکه‌ن، چونکه به بۆچوونی ئه‌وان چه‌مك و دروشم و بۆچوونه‌کانی ئه‌وان هه‌میشه جیاوازن له پارته‌کانی تری کوردستان. لایه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زۆریان بۆ خۆسه‌ری کرد و له ناکاو وه‌کو زۆر شتی تر بێده‌نگی لێ‌کرا. گۆڕانکاری له دروشم و بۆچوونه‌کان به پێی پێشهاته سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بێ وه‌کو دیارده‌یه‌کی ئاسایی سه‌یربکرێت، کاتێ به پێی پرۆگرامێکی عه‌قڵانی و له پێناو ئامانجی ڕوون و دیاردا ده‌کرێت، به‌ڵام کاتێ به هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ لێکدانه‌وه‌ی زانستی و له گۆڕ خواستی تاکه که‌سێك ده‌کرێت، ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێوان و سه‌رگه‌ردانی و ته‌نانه‌ت کاره‌ساتیش.
دوای ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی زۆر که‌س بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌روانی ئه‌وه بوون که به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یا ڕاگه‌یاندراوێك له مه‌ڕ ماف و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان بڵاوبکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن لایه‌نه‌کان له سه‌ر چی پێکهاتوون، ئه‌گه‌ر شتێك به نێوی پێکهاتن له ئارادا بێت. ئه‌مه نه‌کرا و له ڕاستیدا نیگه‌رانی له لای خه‌ڵك دروست کرد. سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێی کورد ئاگادار بوون، بۆیه زوو زوو به گوێێ لایه‌نگران و هه‌وادارانی خۆیانیانده‌دا، که نابێ که‌س وا بیر بکاته‌وه که ئه‌وان خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو بکه‌ن و دان به‌خۆیاندا بگرن. هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌بوایه دوای کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی په‌که‌که ده‌ستپێبکات. ئێستا وا هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌وه ناکۆکن ئایه هه‌نگاوی یه‌که‌م که‌ی ته‌واو ده‌بێت. ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی که‌می شه‌ڕڤانانی په‌که‌که سنووره‌کان په‌ڕیونه‌ته‌وه و په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت نه‌خێر زۆرترین چه‌کدارانی ئێمه تورکیایان به‌جێهێشتووه. ئه‌م بگره وبه‌رده‌یه ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام بێت و لایه‌نێکی سێیه‌م له ئارادا نیه بڕیاڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بدات کام لایه‌ن ڕاست ده‌کات. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕوانکراوی هه‌موو پێکهاتن و ڕێکه‌وتنێکه که لا تاریکیدا بکرێت و که‌س ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانی نه‌بێت.
له گه‌ڵ ئه‌و ئاڵۆزیی و ناڕوونییه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین داخوازییه‌کانی کورد به پێی لێدوان و لێکدانه‌وه‌کانی سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ئاشتی و دیموکراسی، که له دوای ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی، به ڕاستوخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ باسیان لێوه‌کردووه، له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا کۆبکه‌ینه‌وه:
1. مافه‌کانی تایبه‌ت به زمانی کوردی: کورد ده‌یه‌و‌ێ به زمانی خۆی بخوێنێ و بنووسێ و له میدیادا به‌کاری بێنێت، گه‌شه به میراتی کولتوری و ئه‌ده‌بیاتی خۆی بدات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته زمانی کوردی له ته‌ك زمانی تورکیدا بکرێت به زمانێکی فه‌رمی و له په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌بردندا له باکوری کوردستان به‌کاربێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێت به هێزی قانون و ده‌ستور جێگیربکرێت. له به‌رامبه‌ردا حکومه‌ت باس له مافی کردنه‌وه‌ی کۆرسی تایبه‌ت ده‌کات بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ فێری زمانی کوردی بن. ئه‌م دوو بۆچوونه جیاوازییه‌کانیان زۆر نیه، ته‌نها به‌قه‌ده‌ر ئه‌رز و ئاسمانه.
2. ده‌مێکه له تورکیا باس له پێویستی دانانی ده‌ستورێکی نوێ ده‌کرێت، چونکه ئه‌و ده‌ستوره‌ی کاری پێده‌کرێت له لایه‌ن کوده‌تاچییه‌کانی کوده‌تای 12 ئه‌یلولی 1980 دانراوه، بۆیه هه‌رچه‌ند گۆڕانکاری له به‌نده‌کانیدا کرا و هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ده‌ستورێك، که بۆ ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی بشێت، شکستیان هێنا. لێره‌دا داخوازی کورد بۆ ده‌ستورێکی نوێ له گه‌ڵ خواستی ژماره‌یه‌کی فراوانی خه‌ڵکی تورکیادا یه‌کده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵی کورد بۆ ئه‌وه‌یه، له ده‌ستوری نوێ‌دا دان به هه‌بوونیدا بنرێت و پێناسه‌یه‌کی نوێ بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا و هاووڵاتیانی کۆماری تورکیا بکرێت، که ئێستا هه‌موو به تورك له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. بۆچوونه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن، له ده‌ستوری نوێ‌دا ئاماژه به هیچ پێکاهه‌ته‌یه‌ك نه‌کرێت، به‌تورکیشه‌وه. واتا ته‌نها باس له چه‌مکی هاووڵاتی ده‌کرێت. ئه‌مه له گۆر داخوازییه‌کانی کورد نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته‌دی هه‌نگاوێکه بۆ پێشه‌وه.
3. پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌وڵی هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌ماکانی که‌مالیزم له ده‌ستور و سیسته‌می سیاسی تورکیا ده‌دات. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رچه‌نده له به‌ر خواسته‌کانی کورد نیه ، لێ ده‌توانێ به قازانجی مافه‌کانی بشکێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پرۆسه‌یه ڕه‌هه‌ند و ده‌رکه‌وته‌ی تریشی زۆره و ئه‌گه‌ر کورد وریا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م حکومه‌ته‌ش ده‌توانێ هه‌ندێ بنه‌مای نوێ جێگیربکات، که له دواییدا ببن به کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م مافه‌کانی گه‌لی کوردا.
4. هه‌وڵی کورد بۆ لاوازکردنی بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و دانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ویلایه‌ته‌کان، له گه‌ڵ خواسته‌کانی سه‌رده‌مدا یه‌کده‌گرێته‌وه و له‌م ڕێگه‌شه‌وه دانیشتوانی کورد ده‌توانن به‌شێك له مافه‌کانیان وه‌ده‌ستبێنن، به تایبه‌تی له‌و شارانه‌ی ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌کانیان له ئه‌ستۆدایه. لێره‌دا به‌رپرسانی په‌که‌که سیسته‌می فیدیرالی و ئۆتۆنۆمی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و زۆر جار پاکانه‌یان ئه‌وه‌یه، که نیوه‌ی دانیشتوانی کوردی تورکیا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی باکوری کوردستان ده‌ژێن. هه‌ڵبه‌ته ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان، که زۆربه‌ی دانیشتوانیان کوردن ده‌توانن له سێبه‌ری سیسته‌مێکی فیدیرالیدا بژێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به مافه‌کانی هاووڵاتیانی کوردی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه فیدیرالییه‌که‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی بێن به خه‌ڵکی ڕابگه‌یه‌نن، که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کارێکه ئه‌وڕۆ له توانای کوردا نیه، بۆیه ناکرێ به‌ردوام بین له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه، به‌رپرسان و میدیای سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان که‌وتوونه‌ته گیان چه‌مکی ده‌وڵه‌تی - نه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده ناحه‌زیان کردووه، خوێنه‌وار و نه‌خوێنه‌وار باس له دڕنده‌یی ده‌وڵه‌تی – نه‌ته‌وه ده‌کات و گوایه له دونیادا باوی نه‌ماوه و نابێ کورد خۆی به‌و چه‌مکه‌وه خه‌ریك بکات. خه‌ونی هه‌موو گه‌لانی بێده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان ببن به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان. ئه‌وه نیه سکوتلا‌ند، باسك، که‌ته‌ڵۆنیا، کیوبك و چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تی تر له وڵاتانی دیموکراتیدا، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مافه‌کانیان دابینکراوه و له گه‌ڵ باری سه‌ختی کوردا به‌راورد ناکرێن، بیر له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانده‌که‌نه‌وه؟.
5. به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵی کورد و ناوه‌ند و که‌سایه‌تییه دیموکراته‌کانی تورکیا بۆ جێگیرکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه وژیانی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، سه‌روه‌رکردنی قانون، ڕێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، له به‌ینبردنی چه‌وسانه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌دان... هتد، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆکار بۆ گه‌یشتنی کورد به به‌شێکی گرنگ له مافه‌کانی و ڕزگاربوونیان له سته‌م و چه‌وسانه‌وه. له ته‌ك ئه‌مانه‌دا هه‌ڵبه‌ته ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار و چالاکی له به‌رده‌م پارت و رێکخراوه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا و لابردنی به‌ربه‌ستی 10 % له به‌رده‌م پارته‌کاندا بۆ گه‌یشتن به پارله‌مان، ئازادکردنی خه‌باتکارانی کورد له زیندان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قانونا‌نه‌ی بۆ ڕاونان و سه‌رکوتکردنی کورد ده‌رکرابوون، هه‌موو ئه‌مانه خاڵی گرنگن بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه. ئه‌م شتانه هه‌موو باسده‌کرێن، به‌ڵام هیچ به‌لگه‌یه‌ك له به‌رده‌ستدا نیه ئه‌وه ده‌رخات که ئه‌م داخوازییانه له مه‌ودایه‌کی بینراودا جێبه‌جێ ده‌کرێن.
ده‌کرێ بڵێین ئه‌مانه سه‌رکی ترین ئه‌و باس وخواسانه‌ن که سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له باکوری کوردستان ده‌یانده‌ن به گوێی خه‌ڵکدا، کاتێ باس له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌که‌ن. ناو به ناو باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن، که پرۆسه‌که له چه‌ند هه‌نگاوێك پێکدێت و ئه‌وه‌ی تا ئێستا کراوه، هه‌نگاوی یه‌که‌مه و ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ستبکرێت به هه‌نگاوی دووه‌م، که ده‌بێ حکومه‌ت هه‌ڵیبێنێ. هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، که باس له‌و هه‌نگاوانه بکات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایه هه‌نگاوی داهاتوو چییه و ده‌بێ حکومه‌ت چی بکات. ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ده‌وترێ ته‌نها لێکدانه‌وه و شیرۆڤه‌کردنه.
له ساڵی 2002 پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕۆڵێکی گرنگ له سه‌ر شانۆی سیاسی تورکیا ده‌گێڕێ و هه‌وڵی جێگیرکردنی مۆدێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆی ده‌دات. ئه‌م پارته بنه‌ماکانی سیسته‌می که‌مالی هه‌ژاندووه و ساڵ له دوای ساڵ ده‌سکه‌وتی زۆرتر وه‌ده‌ستدێنێ. باری ئابوری وڵات به به‌راورد به ساڵانی به‌ر له گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵات گه‌شه‌ی باشی کردووه، ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی جه‌نه‌ڕاله‌کانی سوپا سنووردار کراون، باری مافه‌کانی مرۆف و سه‌روه‌ری قانون پێشکه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له وڵاتێکی وه‌کو تورکیا، که کانگای ده‌ستپیسی و کرده‌وه‌ی مافیایی و ده‌ستێکه‌ڵکردنی سیاسه‌تمه‌دار و تۆڕه‌کانی تاوانکاری بوو، سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنه بوو بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و پشتگیری زیاتری خه‌ڵکی بۆ دابین کرد.
به هۆی شه‌ڕ و شوڕ و باری نائاساییه‌وه، ئه‌م هه‌نگاو و ده‌سکه‌وتانه شتێکی ئه‌وتۆیان له باری سه‌ختی ژیان له باکوری کوردستان نه‌گۆڕی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی ده‌سه‌لاتدار بوو به خه‌نیمێکی گرنگی پارت و گروپه کوردییه‌کان له کوردستان، به تایبه‌تی دوای ئاوابوونی خۆری زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌کانی تری تورکیا، که به‌شێك له ده‌نگه‌کانی کوردیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌کرد. هه‌رچه‌نده به‌شێکی گرنگ له دانیشتوانی کوردستان لایه‌نگری ئه‌و پارتانه بوون، که وه‌کو باڵی سیاسی په‌که‌که ده‌ناسران، وه‌کو ( HEP, DEP, HADEP, DEHAP, DTP, BDP ) به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی به‌ربه‌ستی 10% ده‌رباز بکه‌ن، خه‌ڵك ناچار بوون ده‌نگبده‌ن به باشترین خراپه‌کان.
ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه که ئه‌ردۆگان و حکومه‌ته‌که‌ی دیانه‌وێت که‌مترین ماف به کورد ڕه‌وا ببینن له به‌رامبه‌ر زۆرترین ده‌سکه‌وتدا، که له ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه به‌ئاسانی به‌ده‌ستی دێنن. ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ش یه‌کێك له کارته به‌هێزه‌کان ده‌بێت به ده‌ست پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له ئازاری 2014. نزیکبوونه‌وه‌ش له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌که سڕ ده‌کات و هه‌موو شتێك وه‌دواده‌خرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردن. لێره‌وه تا کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌نگبێ کورد به " کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و باری ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه" خه‌ریك بکرێت و باس وخواسی پرۆسه‌که کزبکات.
No comments:
Post a Comment